قسەکردن بە دوو زمان دەتپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر



توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی کەنەدی ئاشکرایکردووە، توانای قسەکردن بە دوو زمان دەتپارێزێت توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر .

وەک ڕونە پێشتر زانرابوو کە قسەکردن بە دوو زمان سوودی مەعریفی زۆری هەیە بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو، بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە ئاشکرایکردووە کە زانینی دوو زمان و قسەکردن پێی یارمەتی دواخستنی یاخود سەرهەڵدانی نەخۆشی زەهایمەر دەدات، بە بەراورد بەو کەسانەی کە بە یەک زمان قسە دەکەن.

توێژەران سەریان سوڕما، کاتێک ئەنجامی توێژینەوەکەیان بینی، کە لەسەرکۆمەڵێک کەسی توشبووی بەتەمەن، دەریخستووە ئەگەری توشبونی ئەو کەسانەی کە دوو زمان دەزانن و بەردەوام قسەی پێ دەکەن بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمترە، بەراورد بەو کەسانەی کە تاک زمانن.

کریستینا کوڵتەر، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: “بڕی ئەو مادەیەی کە بەرپرسە لە فێربوون و پاراستنی یادەوەری لە مێشکدا، بەڕێژەیەکی بەرچاو  زیاترە لەو کەسانەی کە دوو زمان یان زیاتر دەزانن بەردەوام قسەی پێدەکەن، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە ڕەنگە جۆرێک لە پاراستنی مێشک هەبێت کە پەیوەندی بە دوو زمانەوانییەوە هەبێت.

هاوکات دکتۆر ناتالی فیلیپس، مامۆستای بەشی دەروونناسی لە زانکۆی کۆنکۆردیا، لەسەر گرنگی ئەم توێژینەوەیە دەڵێت: قسەکردن بە زیاتر لە زمانێک یەکێکە لەو ڕێگا زۆر گرنگانەی کە بەشدارە لە زیادبوونی چالاکیی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە ژیانی هەر تاکێکدا،  هاوکات تەندروستی مێشک بەرەو باشتر دەبات.

 

بۆ ئەوەی هێڵی ئینتەرنێتەکەت نەبڕدرێت بەپەلە ئەم کارە بکە!
پێت بۆ ئەوەی هێڵی ئینتەرنێتەکەت نەبڕدرێت بەپەلە ئەم کارە بکە!
کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکانی هەرێم کەمدەکرێتەوە
دوات کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکانی هەرێم کەمدەکرێتەوە
پەیوەنیدر