بەپێی دوایین داتای سەرژمێری، زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس لەو ناوچانەی سەر بە ئەمریکا دەژین، ناتوانن لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بدەن.
هەرچەندە ئەو خەڵکانە بە ڕەگەز ئەمریکین، بەڵام دانیشتوانی دوورگەکانی ڤێرجینی ئەمریکا و دوورگەکانی ماریانای باکوورن، ناتوانن و ڕێگەیان پێنادرێت بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بکەن، کە بڕیارە 5ی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت.
شایەنی باسە ئەم سنووردارکردنە بەشێکە لە سیاسەتێکی درێژخایەن کە لەلایەن یاسادانەرانەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە، و ڕێکخراوە قازانج نەویستەکانی وەک یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکا، بە تەواوی دژی ئەم بڕیارەن.
لەو چوار چێوەیەشدا ڕۆژنامەی بەریتانی پشت ڕاستی کردەوە، زۆرێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە پێیان وایە دەنگەکانیان “لەوان دزراوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکاتێک هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت قسە لەسەر ئەم بابەتە دووبارە دەبێتەوە، بەو پێیەی دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن هەست دەکەین ئێمە هاوڵاتی پلە دوین لە ناوچەکەدا.
هەندێکیان واشنتۆن تۆمەتبار دەکەن بەوەی جیاکاری دەکات بە هۆکاری ڕەگەز پەرستی،وەک ئەوەی یەکێک لەو هاوڵاتیانە دەڵێت “مەگەر دەکرێت ڕەگەزنامەت هەبێت و مافی دەنگدانت نەبێت،ئێمە هەمیشە بە کەسێکی جیا لە ئەمریکیەکان هەژمار دەکرێین نەک بەشێک بین لە هاوڵاتی ناوچەکە.
دواکەوتنی هەنگاوە پێویستەکان بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە و بەردەوامی ئازارەکانی بێبەشبوون لە مافی دەنگدان وایکردووە بەشێک لە خەڵکی پورتوگالی بە ڕون و ئاشکرا داوای دەرچوونیان بکەن لە هەژمار کردنیان بە هاوڵاتی ئەمریکا بە تەواوی.
هەرچەندە کۆنگرێس لە ساڵی 1961دا بەپێی هەمواری کۆتایی ژمارە 23 مافی بەشداریکردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی بە واشنتۆن دا، بەڵام هیچ هەموارکردنێکی هاوشێوەی بۆ ئەو 5 ناوچەیەی خاکی ئەمریکا نەدا کە ئێستا مافی دەنگ دانیان نیە.