یاسین مەحمود رەشید: بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی خانووبەرە هەنگاوێکی گرنگە



وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی خانووبەرە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف دەکات.

یاسین مەحمود ڕەشید،  دەڵێت: “بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا هەنگاوێکی زۆر گرنگە و جێگای دەسخۆشییە”.

ئەوەشی وتووە: “بڕیارەکە کاریگەری ئەرێنی گەورە دروست دەکات لە سەر جوڵەی بازار و هەزاران مامەڵەی کڕین و فرۆشتن و تۆمارکردنی یەکە نیشتەجێبوونەکان بە دوای خۆیدادێنێت و هەروەها سێکتەرەکانی تری وەبەرهێنانیش سودمەند دەبن”.

ناوبراو کە وێنەی چەند داوا و پێشنیارێکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی لەگەڵ نووسینەکەیدا بڵاوکردووەتەوە دەشڵێت: “پێشوازی گەرم لەم بڕیارە دەکەین و سوپاسگوزارین و داوا كارین پێشنیازەکانی تریشمان بڕیاری لە سەر بدرێت”.

لە هەولێر ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو کرا
پێت لە هەولێر ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو کرا
سەعدی پیرە: لە سلێمانی بڕیاردراوە کار بە هەژماری من نەکرێت
دوات سەعدی پیرە: لە سلێمانی بڕیاردراوە کار بە هەژماری من نەکرێت
پەیوەنیدر