شاری بەغدا کۆبوونەوەی چوار قۆڵی وەزیرانی گواستنەوەی عێراق، قەتەر، ئیمارات و تورکیا سەبارەت بە رێگەی گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-10-2024 لەبەغدا دوایین کارەکانی رێگەی گەشەپێدان بە ئامادەیی وەزیرانی گواستنەوەی هەریەکە لە تورکیا، قەتەر، ئیمارات و عێراق تاوتوێ دەکرێن.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دیزاینی بەرایی هێڵی ئاسنین، کە 100٪ تەواو بووە، لەگەڵ دیزاینی هێڵی وشکانی کە ئەویش رێژەی تەواوبوونی گەیشتووەتە 85٪، هەڵسەنگاندی بۆ دەکرێت، تا لە هەنگاوەکانی دواتردا ئامادەبکرێت و بخرێتە بەردەم کۆمپانیاکان بۆ جێبەجێکردنی.
کۆبوونەکە لە کتێکدایە، کە هەر چوار وڵات، پێشتر لە بەسرە کۆبوونەوە، بۆ دانانی بنەما سەرەکییەکانی پرۆژەکە و کۆتایی هاتنی دانوستانەکان بۆ تەواوکردنی.
پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و لە پێشابوور دەچێتە نێو باکووری کوردستان و تورکیا، درێژییەکەى 1200 کیلۆمەترە و تێچووی 17 ملیار دۆلارە، 10.5 ملیار دۆلار بە شەمەندەفەری پێشکەوتووی کارەبایی دەدرێت و 6.5 ملیار دۆلاریش تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنینەکە دەبێت و ساڵی 2050، کۆتایی بەکارەکانی دێت.