کۆمسیۆن: دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کرایەوە



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دەرگای تانەدانیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردوەتەوە کە لە 20 تشرینی یەکەمی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنچشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە لایەن حزب و هاوپەیمانی و کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەر تانەیەکیان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان هەیە، دەتوانن لە ڕێگای نووسینگەکانی کۆمسیۆن لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بیگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تانەدان ئەمڕۆ پێنجشەممە تا کۆتایی دەوامی رۆژی یەکشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2024، بەردەوام دەبێت جگە لە ڕۆژی هەینی کە پشووە.

بارزانی: هەڵبژاردنێکی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان کرا
پێت بارزانی: هەڵبژاردنێکی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان کرا
ئێران؛ چاوەروانی “وەڵامێکی ئازاربەخش” بن
دوات ئێران؛ چاوەروانی “وەڵامێکی ئازاربەخش” بن
پەیوەنیدر