کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەشوهەواو پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ هەینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارانبارین دەستپێدەکات.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەتایبەتی لەناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی نزیک دەبێتەوە لە تۆمار کراوەکانی دوێنێ.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ هەینی، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە بارانی کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی

ئێران؛ چاوەروانی “وەڵامێکی ئازاربەخش” بن
پێت ئێران؛ چاوەروانی “وەڵامێکی ئازاربەخش” بن
هێڵی ئاسمانی عێراقی، خۆی نوێ دەکاتەوە
دوات هێڵی ئاسمانی عێراقی، خۆی نوێ دەکاتەوە
پەیوەنیدر