هێڵی ئاسمانی عێراقی، خۆی نوێ دەکاتەوە



وەزارەتی گواستنەوە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی بەستانداردکردنی هێڵی ئاسمانی عێراق و پەسەندکردنی نوێترین مۆدێلی فڕۆکە لەسەر ئاستی جیهان وەک بەشێک لە هەنگاوە چاکسازییەکان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هێڵە ئەوروپییەکان لەسەری.

 

مەیسەم ئەلسافی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە: وەزارەت کاردەکات بۆ چڕکردنەوەی هەنگاوەکانی چاکسازیی لەپێناو هەڵگرتنی داوای هێڵەکانی ئەوروپایی لەسەر بواری فڕۆکەوانی نیشتمانی، کە بریتییە لە ئامادەکردنی بەرنامەی پێشکەوتوو بۆ باشترکردنی کاری تیمەکانی هێڵی ئاسمانی و باشترکردنی کارایی کارکردنی فڕۆکەکان و یەکخستنی مۆدێلی فڕۆکەوانی نیشتمانی و تەواوکردنی گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی مۆدێرن.

مەیسە، ئەلسافی دەڵێت؛ پێنج فڕۆکەی ئەیرباس و شەش فڕۆکەی(بۆینگ 737) لە کۆی 16 فڕۆکەو دوو فڕۆکەی دریملاینەر لە کۆی 10 فڕۆکە وەرگیراون، بەمەش کۆی ژمارەی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق تا ساڵی ٢٠٢٧ دەگاتە ٣١ فڕۆکەی نوێ..

 

ئەلسافی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە هەنگاوەکان بریتین لە ئەنجامدانی نوێکاریی چۆنایەتی کە دڵنیای دەدات لە پابەندبوونی تەواو بە ستانداردەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO) کە ئامادەیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەرز دەکاتەوە و کارەکانی کاراتر و سەلامەتتر دەکات و پێگەی خۆی دەجەسپێنێت وەک یەکێک لە فڕۆکەخانە پێشەنگەکان .

 

ڕوونیشی کردەوە، ڕووداوە ئەمنییەکانی ناوچەکە و پڕۆسەی داخستن و کردنەوەی ئاسمانی، کاریگەری نەبووە لەسەر ئەدای فڕۆکە رەنگ سەوزەکانمان و پابەندبووین بە خشتەی فڕین بۆ سەرجەم شوێنەکانی لەچوارچێوەی فڕینی نێودەوڵەتی ئێمەدا بووە.

کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات
پێت کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات
حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی بە ڕێژەی سەدا 50 کەمکردەوە
دوات حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی بە ڕێژەی سەدا 50 کەمکردەوە
پەیوەندیدر