حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی بە ڕێژەی سەدا 50 کەمکردەوە



حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ساڵی 2025 وەرگرتمی گەنم لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 50٪ کەمبکاتەوە و پشکی هەرێمیش بە 400 هەزار تەن دیاریکراوە.

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ساڵی داهاتوو هەر تەنێک گەنم بە 850 هەزار دینار وەربگرێت و لە تەواوی عێراقیشدا بڕی سێ ملیۆن و 600 هەزار تەن وەردەگیرێت.

ئەوەشی باسکردووە، بەهۆی مانەوەی 803 ملیار دیناری پارەی جوتیاران کە تا ئێستا خەرجنەکراوە، هەروەها کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و کێشەی مانەوەی گەنم لە سایلۆکاندا، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ساڵی داهاتوو وەرگرتنی گەنم بەراورد بە ئەمساڵ بۆ نیوە کەمبکاتەوە.

ساڵی رابردوو عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن تەن گەنمی جوتیارانی وەرگرت و بەشی هەرێمی کوردستانیش نزیکەی 700 هەزار تەن بوو.

 

هێڵی ئاسمانی عێراقی، خۆی نوێ دەکاتەوە
پێت هێڵی ئاسمانی عێراقی، خۆی نوێ دەکاتەوە
پێش دەستپێکی فێستیڤاڵی هەنار دەستبەسەر بڕێک خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گیرا
دوات پێش دەستپێکی فێستیڤاڵی هەنار دەستبەسەر بڕێک خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گیرا
پەیوەندیدر