دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە بەغدا كۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، “لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق كرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتدا”.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرد و ڕایگەیاند، لە هەوڵەكانمان بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكی و چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامین لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەكانی كورد و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە.