ئەڵمانیا بەردەوامە لە هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ



ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، سیمتێ مۆلەر: دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و ئەرکی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمێکی باڵای دیپلۆماسی و سەربازی ئەڵمانیا، پێشوازییان لە بڕیارەکەی پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیا کرد بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵ و کاریگەری ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە پێشخستنی و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی هێزەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ هێزی پێشمەرگە.

هاوکات باس لەوەش کراوە، پەرلەمانتاری ئەڵمانیا و وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، وەزارەتی پێشمەرگەیان ئاگادارکردووەتەوە، کە بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە.

هاوکات ئاماژەشیان بەوە کردووە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی ئەڵمانیا بڕیار دراوە کە ئەرکی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت.   لەو چوارچێوەیەشدا مۆلەر ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد لە پەرەپێدانی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار قۆناغەكانی كاركردن لە پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە تاوتوێ دەكەن
پێت وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار قۆناغەكانی كاركردن لە پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە تاوتوێ دەكەن
فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی هەڵەبجە دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشییەوە،پەیامێکێش بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەکەنەوە
دوات فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی هەڵەبجە دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشییەوە،پەیامێکێش بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەکەنەوە
پەیوەندیدر