فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی هەڵەبجە دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشییەوە،پەیامێکێش بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەکەنەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە بەیاننامەیەکدا داوا لە دانیشتوان و شۆفێرانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەکات، لەپێناو گەشەپێدانی ڤیستیڤاڵی هەنار، وە کار ئاسانی زیاتر بۆ هاتووچۆ و هاتنی میوانەکانی دەرەوەی پارێزگا، کەمترین ئامرازەکانی گواستنەوە بەکاربهێنن لە شەقامەکان ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکێل رانەگرن، تاسیمای جوانی و میواندۆستی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان زیاتر بسەلمێنین هەوڵبدەین هەموان رێنوێنی میوانەکان بین،
هاوکاریتان بۆ هێزەکانی پاراستنی ئاسایش و کارمەندانی هاتوچۆ ….. جێگەی رێزە ..
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەلەبجە…

بڕیارە سبەی کاژێر 10:00ی بەیانی دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێبکات، کە تێیدا 600 کەپر بۆ زیاتر لە 700 جووتیار، باخەوان، خاوەن کارە دەستییەکان و بەشداربووانی دیکە ئامادە کراون. فێستیڤاڵەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا هەناری هەڵەبجە و هەورامان، هەنگوینی ناوچەکە، دۆشاو، مێوژ، گوێزی هەورامان، خواردنە کوردەوارییەکان، بەرهەمە کولتوورییەکان و کارە دەستییەکانی خانمان دەخرێنەڕوو.

ساڵی ڕابردوو نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە 2ی مانگی 11 دەستیپێکرد و سێ رۆژ بەردەوام بوو. بەگوێرەی لیژنەی ئامادەکارییەکەی، 270 هەزار هاونیشتمانی چوونە فیستیڤاڵەکە و فرۆشی بەرهەمیش بایی زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دینار بوو.
هەمان فێستیڤاڵ ساڵی 2022 لە 24 و 25ی مانگی 10 بەڕێوەچوو.

ئەڵمانیا بەردەوامە لە هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ
پێت ئەڵمانیا بەردەوامە لە هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چاوی کەوت بەسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی قەتەر
دوات شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چاوی کەوت بەسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی قەتەر
پەیوەندیدر