نێچیرڤان بارزانی: هیچ لایەنێك هێندە كورسی نییە بەتەنها حكومەت پێكبهێنێت



سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، و قۆناغی دوو ئیدارەییمان تێپەڕاندووە و هیچ لایەنێك هێندە كورسی نییە بتوانێت بەتەنها حكومەت پێكبهێنێت و دەشڵێت: دەبێت مۆدێلێك بدۆزینەوە چۆن لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارەسەر بكەین.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پانێڵی دیداری مێری لە هەولێر ڕایگەیاند، لاینەكانی هەرێمی كوردستان لەبەردەم تاقیكردنەوەی گرنگدان و لەدوای 1991ەوە ئەم هەڵبژاردنە یەكەمین هەڵبژاردنە هێندە گرنگ بووبێت و دەبێت حكومەتێكی كارا و بەهێز دروست بكەین و بكەوینە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا.

ڕاشیگەیاند، نابینە دوو ئیدارە، دەبینە سفر ئیدارە و قۆناغی دوو ئیدارەییمان تێپەڕاندووە، چونكە هەرێمی كوردستان بەپێیی دەستووری عێراق چوارچێوەیەكی دەستووری هەیە، كە نزیكەی 80%ی خەڵكی عێراق دەنگی پێ‌ داوە.

وتیشی، “ناكرێت لە كەشی بانگەشەی هەڵبژاردندا بمێنینەوە و هیچ لایەنێك هێندە كورسی نییە بتوانێت بەتەنها حكومەت پێكبهێنێت، بەڵكو دەبێت حكومەتی هاوپەیمانی پێكبهێنرێت”.

جەختیشی كردەوە، دەبێت مۆدێلێك بدۆزینەوە چۆن لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارەسەر بكەین و ئەوەش سەرەتا بە حكومەتێكی یەكگرتوو دەكرێت، كە وەڵامدەرەوەی داخوازی خەڵك بێت و چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغدا بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، سیستمی عێراق لەگەڵ هەرێم فیدڕاڵی نییە، بەڵكو زۆریش مەركەزییە، بۆیە بە بەرپرسانی عێراقم وتووە، كە ئەگەر دەیانەوێت عێراق سەقامگیربێت، دەبێت چارەسەری كێشەكان لەگەڵ هەرێم بكات.

سەرۆكی هەرێم دەڵێت: هەڵبژاردن بۆ پێدانی شەرعیەت بە دەسەڵاتی هەرێم بنەمایە و پێكهێنانی حكومەت زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردنی پێگەی هەرێم و دەبێت بەزووترین كات هەوڵی پێكهێنانی حكومەت بدەین.

جەختیشی كردەوە، “دەبێت كێشەكانی هەرێم لە چوارچێوەی عێراق چارەسەر بكەین و وتیشی، “ناكرێت حكومەتی هەرێممان هەبێت بەبێ‌ یەكێتی یان بەبێ‌ پارتی”.

 

“سودانی هەوڵی داوە کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکات”
پێت “سودانی هەوڵی داوە کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکات”
هاوسەرۆكی دەم پارتی: وەرن با هەموومان کاتژمێری تورکیا بۆ ئاشتی لە سەدەی دووەمدا دابنێین
دوات هاوسەرۆكی دەم پارتی: وەرن با هەموومان کاتژمێری تورکیا بۆ ئاشتی لە سەدەی دووەمدا دابنێین
پەیوەندیدر