لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی ڕوونكردنەوە دەدرێت



وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، تا ئێستا نزیکەی 93 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 465 هەزار خێزان دابەش کراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تا ئێستا نزیکەی 93 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 465 هەزار خێزان دابەش کراوە و دەکاتە ڕێژەی 30% کۆی نەوتی دابەشکراو.

بەپێی ڕوونكردنەوەكە:
– لە هەولێر بڕی 32 ملیۆن و 712 هەزار لیتر دابەشكراوە بەسەر 163 هەزار و 560 خێزان، بەڵام تا ئێستا 251 هەزار و 480 خێزان ماون نەوت وەربگرن.

– لە سلێمانی بڕی 30 ملیۆن و 562 هەزار و 600 لیتر دابەشكراوە بەسەر 152 هەزار و 813 خێزان، بەڵام تا ئێستا 366 خێزان و 187 خێزان ماون نەوت وەربگرن.

– لە دهۆك بڕی 13 ملیۆن و 207 هەزار لیتر دابەشكراوە بەسەر 66 هەزار و 35 خێزان، بەڵام تا ئێستا 158 هەزار و 965 خێزان ماون نەوت وەربگرن.

– لە هەڵەبجە بڕی 4 ملیۆن و 54 هەزار لیتر نەوت دابەشكراوە بەسەر 20 هەزار و 270 خێزان، بەڵام تا ئێستا 10 هەزار و 730 خێزان ماون نەوت وەربگرن.

عەلی عەلاق: عێراق پارەی نەختینەی زۆرە
پێت عەلی عەلاق: عێراق پارەی نەختینەی زۆرە
نرخی بەناوکردنی خانوو و زەوی کەمکرایەوە
دوات نرخی بەناوکردنی خانوو و زەوی کەمکرایەوە
پەیوەندیدر