نرخی بەناوکردنی خانوو و زەوی کەمکرایەوە



بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە کەمکرایەوە

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی خانوبەرە، بڕیاریدا چەند خاڵێک جێبەجێبکردێت کە تایبەتە بە ڕسوماتی تۆمارکردنی خانووبەرە.

بەپێی نووسراوەکە دەبێت ئەم خاڵانە جێبەجێبکرێت:

1-بەپێی ماددەی37ـی ڕسوماتی پول ژمارە 71ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو ڕێژەی 1% کە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بە ڕسوماتی پولی ‘مەقتوع’ کە تەنها 1000 دینار بێت.

2-ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک بە ڕێژەی 2% وەردەگیرێت، بەپێی ماددەی 48 لە یاسای ڕسوماتی دادییەکان ژمارە 114ـی ساڵی 1981 بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە 2% ڕسومات وەربگیرێت لە 50% لە خەملاندنی موڵک.

3-بەپێی هەردووخاڵی 1 و2ـی سەرەوە پێویستە ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی 3% وەرەدەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ ڕێژەی 1% لە خەملاندنی موڵک.

لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی ڕوونكردنەوە دەدرێت
پێت لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی ڕوونكردنەوە دەدرێت
سەرۆکی هەرێم سوپاسی کۆمسیۆن دەکات
دوات سەرۆکی هەرێم سوپاسی کۆمسیۆن دەکات
پەیوەندیدر