سەرۆکی هەرێم سوپاسی کۆمسیۆن دەکات



سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کۆمسیۆن دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت” سه‌ركه‌وتووانه‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان به‌ڕێوه‌ برد.”

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و تيمانه‌ى كۆمسيۆن كرد كه‌ سه‌رپه‌رشتيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان كرد و سه‌ركه‌وتووانه‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان به‌ڕێوه‌ برد.
نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و كارى كۆمسيۆن و بۆ پشتيوانى و هاريكاريى سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق دووپات كرده‌وه‌ و ستايشى خزمه‌ت و ماندووبوونيانى له‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كرد، و وتی”ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ بوو.”

نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشیکردەوە، سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامى ڕۆڵ و په‌رۆشى و دڵسۆزى و هاريكاريى كۆمسيۆن بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش، به‌گه‌رمى ده‌‌ستخۆشیى لێ كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

لاى خۆيانه‌وه‌ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌و‌تنى هه‌ڵبژاردنيان له‌ نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان كرد و ستايشى ته‌واوى پرۆسه‌كه‌يان كرد، كه‌ هه‌ر له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تا به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدان، پرۆسه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ شێوه‌يه‌ك کە جارى يه‌كه‌مه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هيچ تانه‌يه‌كى سوور له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تۆمار ناكرێت.

نرخی بەناوکردنی خانوو و زەوی کەمکرایەوە
پێت نرخی بەناوکردنی خانوو و زەوی کەمکرایەوە
بافڵ تاڵەبانی: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە بۆ تەوتینی مووچە
دوات بافڵ تاڵەبانی: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە بۆ تەوتینی مووچە
پەیوەندیدر