بەرگری شارستانی ڕێنمایی بۆ كاتی لافاو بڵاودەكاتەوە



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلێكی چڕی باران بارین سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەرگری شارستانی هەولێر ڕێنمایی بە هاووڵاتیان دەدات و دەڵێت: لەکاتی لافاودا هەوڵ مەدە لە ڕووبارەکان بپەڕیتەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی بارانبارین دەكات و بەرگری شارستانی هەولێر كۆمەڵێك رێنمایی بڵاوكردۆتەوە و دوا لە خەڵك دەكات لەكاتی ڕوودانی لافاودا هەوڵی پەڕینەوە لە رووبارەكان نەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر:

یەكەم: بەر له ڕوودانی لافاو:
دەفرەکان پڕ بکە لە ئاوی پاک، لە حاڵەتی
پیسبوونی ئاوی خواردنەوە.
شتە بەنرخەکان لە شوێنێکی بەرز دابنێ
ڕێگای چۆڵکردن دیاری بکە.
کەرەستەی فریاگوزاری سەرەتایی لە نزیک خۆت دابنێ.
خواردن و ئاو و جلوبەرگ لە شوێنێکی پارێزراو دابنێ.
بەڵگەنامە گرنگەکان لە کیسەیەکی نایلۆندا هەڵبگرن نەوەک بە ئاو لەناوبچن.
گڵۆپ و پاتری لە نزیک دابنێ.
ڕادیۆ بەکاربێنە بۆ فێربوون دەربارەی پلانی چۆڵکردن یان کردارەکانی تر.
کارەبا بکوژێنەوە و گازەکە بکوژێنەوە و ئاو بەکارمەهێنە

دووەم/ لەکاتی لافاودا:
ئەگەر پێویست بوو ماڵ بەجێ بهێڵە (چۆڵکردن).
تەلەفزیۆن یان ڕادیۆکەت بە داگیرساوی بهێڵەوە بۆ بەدەستهێنانی نوێترین زانیاری.
لە هێڵەکانی کارەبا نزیک مەبنەوە.
شوێنێکی پارێزراو بدۆزەرەوە وەک قوتابخانە یان کڵێسا و مزگه وتەكان.
ئەگەر چوویت بۆ شوێنێکی تر، شتە پێویستەکان ببە.
لە نزیک ئاوەکە مەڕۆ.
هەوڵ مەدە لە ڕووبارەکان بپەڕیتەوە

سێیەم/ دوای لافاو:
مەگەڕێنەوە ماڵەوە تاوەکو دەسەڵاتداران ڕێگەت پێنەدرێت.
نزیک مەبنەوە لە شوێنە زیان پێگەیشتووەکان.
پێویستە دەستبەجێ شلە ڕژاوەکانی وەک دەرمان، ماددەی گڕگرتوو یان ژەهراوی خاوێن بکەیتەوە.
دەست لە کێبڵی کارەبا مەدە.
خواردنی پیس مەخۆ.
کەسی بریندار لە شوێنی خۆی مەجوڵێن.
تەلەفزیۆن یان ڕادیۆکەت بە داگیرساوی بهێڵەوە بۆ بەدەستهێنانی نوێترین زانیاری

 

بڕیارە سەرۆک هەڵبژیردرێت و هیچ ڕێککەوتنێکیش نەکراوە
پێت بڕیارە سەرۆک هەڵبژیردرێت و هیچ ڕێککەوتنێکیش نەکراوە
بانگەوازێک بۆ دواخستنی سەرژمێری گشتی دەکرێت
دوات بانگەوازێک بۆ دواخستنی سەرژمێری گشتی دەکرێت
پەیوەندیدر