قوباد تاڵەبانی؛ لەگەڵ شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی، هەڵسەنگاندمان بۆ کارەکانی پێشوو کرد



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت؛ دوای کۆبوونەوەی ٩/٤ی ساڵی رابردوومان لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لەئێستادا ژمارەیەکی بەرچاو لە پڕۆژەکان مامەڵەکانیان کۆتایی هاتووە و چوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەداوە؛ لەکۆبونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی، هەڵسەنگاندمان بۆ کارەکانی پێشوو کرد و قسەمان لەسەر پلانی ساڵی  ٢٠٢٣ کرد.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئاشکرایدەکات؛ دیسانەوە جەختمان لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و وەبەرهێنەران کردەوە و لە پلانماندایە، دەیان پڕۆژەی تر لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێبکەین.

بانكی ناوەندی بڕێكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
پێت بانكی ناوەندی بڕێكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
كۆنفڕانسی هاوكاری پاكستان لە ژنێڤ دەستپێدەكات
دوات كۆنفڕانسی هاوكاری پاكستان لە ژنێڤ دەستپێدەكات
پەیوەنیدر