ڕێکەوتنی نێوان حیزبوڵلاو ئیسرائیل هێشتا دوورە



ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند،لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان سەرۆکوەزیران، بەدر عەبدولعەتی، وەزیری دەرەوەی میسر ، باس لە هەوڵە هاوبەشەکانی نێوەندگیری کراوە لە نێوان ئێران ئیسرائیلدا.

هەرچەندەباس لە وردەکاریی زیاتر نەکراوە سەبارەت بە دانوستانەکان و پەرەسەندنەکانیان، بەڵام ئەوەی لەڕێگەی ڕۆژنامەکانی ئیسرائیلەوە دزای پێکراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە لە هەموو ئەگەرەکاندا ڕێککەوتنی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل هێشتا دوورن، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.

بە پێی پێشبینی شارەزایان، ئیسرائیل و ئەمریکا بیریان لەوە کردبووەوە کە ڕەنگە هەڵوێستی بزووتنەوەی ئیسلامی (حەماس) بگۆڕێت دوای کوژرانی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، یەحیا سینوەر.

لە کاتێکدا ئیسرائیل ڕووبەڕووی زیانێکی گەورە دەبێتەوە لە ڕوی ،زیانە گیانییەکان و هێزی سەربازی و  باری داراییەوە، لەو چوارچێوەیەشدا شرۆڤەکاری سەربازی دیار لە سوپای ئیسرائیل لە شیکارییەکدا لە ڕۆژنامەی هارێتزدا ڕایگەیاندووە کە “مانگی ڕابردوو، خراپترین مانگە لە ڕووی زیانەکانی ئیسرائیلەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە. ”

سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ  دانوستانەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بەرپرسان زۆر گومانیان هەیە لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی کۆتایی پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە بڕیارە لە 5 ی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت.

بەپێی پێشبینیەکان، نەتانیاهۆ دوای هەڵبژاردنەکان ڕووبەڕووی فشارێکی توند دەبێتەوە، چ لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە بێت یان کامالا هاریس هەردوو بەربژێری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کە داوای ئەوە دەکەن کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت لە ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت
پێت ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار قۆناغەكانی كاركردن لە پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە تاوتوێ دەكەن
دوات وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار قۆناغەكانی كاركردن لە پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە تاوتوێ دەكەن
پەیوەنیدر