ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر هەولێرن



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان ڕادەگەیەنێت و بەشێک لە لایەنەکانیش دەڵێن ساختەکاری کراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان ڕابگەیەنێت کە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.

ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی لە کاتێکدایە کە بەشێک لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامی بەرایی ڕایانگەیاند ساختەکاری کراوە.

کۆمەڵی دادگەری کە بە پێی ئەنجامە بەراییەکان سێ کورسی بەدەستهێناوە، بڕیاری دا نەچێتە پەرلەمان.

یەکگرتووی ئیسلامیش کە نزیکەی پێنج کورسی بەدەستدەهێنیت و ڕەخنەشی لە ئەنجامەکان هەیە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بڕیاری دا بچێتە پەرلەمان، بەڵام هەر لە ئێستاوە خۆی یەکلاکردووەتەوە کە بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتدا نەکات.

نرخی زێڕ نزیکەی 60 دۆلار بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ نزیکەی 60 دۆلار بەرزبووەوە
محەممەد شیاع سوودانی گەیشتوینەتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا
دوات محەممەد شیاع سوودانی گەیشتوینەتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا
پەیوەندیدر