محەممەد شیاع سوودانی گەیشتوینەتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا



سەرۆکوەزیرانی عێراق کاری دوو ساڵی حکومەتەکەی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، کارەکان هۆکار بوون بۆئەوەی هەژاری و هەڵاوسان دابەزن.

ئەمڕۆ سێشەممە, محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق, دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کاری حکومەتەکەی،لەو بارەیەوە دەڵێت، کاری لەپێشینەی حکومەت، هاووڵاتییە.

هاوکات سوودانی وتیشی، هەنگاوەکانیان بوونەتە هۆی ئەوەی داهاتی ناوخۆی بە رێژەی 6% زیاد بکات، بەڵام باسی لەوەش کرد، داهاتی دەروازە سنوورییەکان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست، بەتایبەتی لە “دەروازەکانمان لە هەرێمی کوردستان.”
بە گوتەی سوودانی،

محەممەد شیاع  ئەماژەی بەوەشدا، حکومەت لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا 62% بەرنامەکەی جێبەجێ کردووە، هەروەها وتیشی پرۆژەکان لە یەک بوار و تەنیا بۆ یەک شار و پارێزگا نەبوون. پرۆژە هەبووە دەستی پێکراوەتەوە کە لە 2005ـەوە وەستابوو.

سوودانی ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆی 1471 پرۆژەی وەستاو، کارکردن لە 550 پرۆژە دەستیپێکردووەتەوە. ئەو پڕۆژانەی ئێستا لە قۆناخی جێبەجێکردندان 8934 پرۆژەن.”

سوودانی ڕایگەیاند، پرۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی پشەسازیی دەرمانیان دەستپێکردووە و وتیشی، “ئێستا 35% پێداویستی نێوخۆ لە دەرمان دابین دەکەن، لەکاتێکدا پێشتر 10% بوو.

لەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی، گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان، بە جۆرێک ئێستا 27 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بێکاریەوە وتیشی، 7 ملیۆن و 600 هەزار کەس لە چاودێریی کۆمەڵایەتی سوومەندن و هاوکارییش دەدرێتە قوتابیان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوو ساڵی تەمەنی حکومەتدا 130 ملیۆن سەبەتەی خۆراکیان دابەشکردووە.
بە گوتەی سوودانی، “بەهۆی رێکارەکانی حکومەتەوە هەژاری بۆ 17.6% دابەزیوە، لەکاتێکدا پێشتر 23% بوو؛ بێکاری 16.5% بۆ 14.4% دابەزیوە. ساڵی 2022 هەڵاوسان 6% بوو، لە 2024دا بۆ 3% دابەزیوە.”
هەر لە درێژەی خستنەڕووی کارەکانی حکومەتەکەیدا، سوودانی گوتی، هەنگاوەکانیان بوونەتە هۆی ئەوەی “داهاتی نانەوتی بە رێژەی 6٪ زیاد بکات،هەروەها داهاتی باج لە 2024دا بە رێژەی 23٪ زیادبووە.”

سوودانی لەبارەی کابینەی حکومەتەکەیشی رایگەیاند، لەسەرووبەندی گۆڕانکاریدان لە کابینە وەزارییەکە، ئەوەش بەگوێرەی ئاماژەکانی کارکردن و”ئەمە هەڵوێستێکی سیاسی نییە بەرامبەر ئەم فراکسیۆنە و ئەو حیزیە، بەڵکو خواستێکە بۆ ئەوەی باشتر پێداویستییەکانی قۆناخەکە و خواستی خەڵک جێبەجێ بکەین.”

 

ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر هەولێرن
پێت ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر هەولێرن
ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ فشار دەخاتە سەر پشکی کۆمپانیا ئەوروپیەکان
دوات ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ فشار دەخاتە سەر پشکی کۆمپانیا ئەوروپیەکان
پەیوەنیدر