ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەلینا رومانسكی،باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەریەكە چاوم بە هەریەكە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كەوت.
هاوکات ئەلینا، داوا لەتەواوی حزبە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەکات پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەت، لەو چواەچەوەیەشدا ستایشی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەکات لە بەرامبەر پابەندبونیان بە دیموکراسییەوە.
هەروەها سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و رومانسكی ڕایگەیاند، “ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان و ئهنجامهكانى تاوتوێ كران و خاتو ڕۆمانۆوسكى، پيرۆزباييى سهركهوتنى ههڵبژاردنى له سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و گهلى كوردستان كرد، لهمبارهيهوه ههردولا جهختيان له گرنگيى لێكگهيشتنى لايهنه سياسييهكان بۆ پێكهێنانى حكوومهت كردهوه”.
هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت، “بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانمان تایبەت بو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی، باڵیۆزی ئەمەریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لێکردین و ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کەشێکی ئاسایی و ئاشتیانە بەڕێوەچو و ڕێژەی بەشداریش بەرزبو”.