شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ خێزان گەیشتە قەتەر



 رۆژی سێشەممە 29-10-2024، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە بانگهێشتێکی ڕەسمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ خێزان گەیشتە قەتەر.
خانمی یەکەم لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەمەد، لەلایەن باڵیۆز ئیبراهیم یوسف فەخرو بەڕێوەبەری فەرمانگەی مەراسیم لە وەزارەتی دەرەوە، عەلی مهەندی بەڕێوەبەری تەشریفات و پەیوەندییەکانی میوانان لەدامەزراوەی قەتەر و ئەحمەد نەقاش کاربەڕێکەری باڵیۆزخانە پێشوازی لێکرا.
سەردانەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەمەبەستی بەشداریکردنە لە کۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ خێزان، کە بڕیارە چالاکییە سەرەکییەکانی لەرۆژانی 30 و 31ی تشرینی یەکەم دەستپێبکات و ژمارەیەك لە خانمانی یەکەم و هاوسەری سەرکردەکانی چەندین وڵاتی جیهانیش بەشدار دەبن تێیدا.
کۆنگرەکە لەچەند تەوەرێکدا دۆخی خێزان و ئاڵنگارییەکانی ئایندە تاووتوێ دەکات، چارەسەر و پێشنیار دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکان و خاوەن بڕیارەکان بۆ پشتیوانی خێزان و رۆڵبینینی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و جیهانی، لەگەڵ پتەوکردنی هوشیاری نێودەوڵەتی و رۆڵی یەکلاکەرەوەی لەبەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.
باڵیۆزی ئەمریكا: چاوی بە هەریەكە لەمەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت
پێت باڵیۆزی ئەمریكا: چاوی بە هەریەكە لەمەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت
نرخی فرۆشتنی بنەتۆوی گەنم و جۆ دیاریکرا
دوات نرخی فرۆشتنی بنەتۆوی گەنم و جۆ دیاریکرا
پەیوەنیدر