ئەمڕۆ سێ شەممە، نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوای لە عەشیرەتەکان کرد، خراپەکاری لە عێراق دووربخەنەوە و لە تەنیشتی بوەستن و دەشڵێت: دەچینە مزگەوتی ئەقسا و ئیسڕائیل دەردەكەین.
نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “سوپاسی هەموو ئەوانەی ئامادەبوون دەكەین، لە شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانەوە، تا دەگاتە کۆنفرانسی پشتگیریکردنی غەززە و لوبنان”.
ڕاشیگەیاند، یەکگرتوویی لە پشتیوانی کردن لە دۆزی فەلەستین پێویستی بە هۆشیارییەکی زۆر هەیە و هەندێک وڵات ئیدیعای ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن و لە پاڵ زایۆنیزمدا دەوەستن.
مالكی وتی: “شایەتحاڵی ڕێبەرانی بەرخۆدانی ئیسلامی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە لەگەڵ فەلەستین و قودسدا وەستاون، مووشەکەکان بەسەر خەڵکی بێتاوان و بێ بەرگریدا دەبارێت لە ژێر بێدەنگیی و كەڕی ئەو وڵاتانەی کە ئیدیعای مافی مرۆڤ دەکەن”.
وتیشی، “ئێمە دڵنیاین لە بەڵێنی ئیلاهی بۆ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا و دەرکردنی زایۆنیستەکان لە قودس”.