واژۆی ١٠٨ پەرلەمانتار بۆ “تەوتین”ی مووچە كۆكرایەوە



لە پەرلەمانی عێراق واژۆی ١٠٨ پەرلەمانتار بۆ جێبەجێ‌ كردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە فیدڕاڵییەكانی عێراق كۆكرایەوە.

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ داخوازی خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، توانیمان تائێستا واژۆی زیاتر لە (١٠٨) پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆن کۆبکەینەوە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتین کردنی مووچەی هەرێمی کوردستان.

بەپێی نووسراوەكە، هەریەكە لە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی (یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ‌) واژۆیان كردووە لەگەڵ واژۆی چەندین پەرلەمانتاری دیكەی عێراقی.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “سەرۆكایەتی پەرلەمان نووسراو بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و دادگای فیدڕاڵی بكات بۆ جەختكردنەوە لە سەر جێبەجێ‌ كردنی بڕیاری دادگای باڵا، چونكە بڕیارەكە ڕوون و ئاشكرایە، كە دەبێت تەوتین لای بانكە حكومییە فیدڕاڵییەكان بكرێت، كە لقیان لە هەرێم نییە”.

مالكی: دەچینە مزگەوتی ئەقسا و ئیسڕائیل دەردەكەین
پێت مالكی: دەچینە مزگەوتی ئەقسا و ئیسڕائیل دەردەكەین
جارێکیتر لە پەرلەمان گرژی دروستبوو و دانیشتنەکە هەڵگیرا
دوات جارێکیتر لە پەرلەمان گرژی دروستبوو و دانیشتنەکە هەڵگیرا
پەیوەنیدر