كۆنفڕانسی هاوكاری پاكستان لە ژنێڤ دەستپێدەكات



 

كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ هاوكاری پاكستان بۆ ئەو لافاو و كارەساتە سرووشتییەی چەند مانگی ڕابردوو ڕوویدا، ئەمڕۆ دوو شەممە لە ژنێڤ پایتەختی سویسڕا دەستيپێكرد .

لە كۆنفڕانسەكەدا سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت: “توركیا لە بەرنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوادا، ئەركی سەرشانی لە رووی هاوكاربوون لەو خەباتە جیهانییە بەجێگەیاندووە”.

ئەردۆغان ڕایگەیاند : “زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ تۆن پێداویستی مرۆییمان بە ١٥ فڕۆكە و ١٣ بارهەڵگر گەیاندە ئەو وڵاتە، هەروەها ئەو بەرهەمانەی لە ناوخۆدا بەدەستمان هێنان لەگەڵ قوربانییانی كارەساتەكەدا بەشمان كرد، هەروەها دوو كەشتییمان رەوانە كرد كە زیاتر لە هەزار و ٦٣٠ تۆن هاوكاری مرۆیی لەخۆ دەگرت”.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد: “وەك روونە كاریگەرییە رووخێنەرەكانی قەیرانی گۆڕانی ئاووهەوا، كاری هاوبەشمان زیاتر لێ دەخوازێت. گۆڕانی ئاووهەوا و ئەو كێشانەی بەم هۆكارە روو دەدەن پرسی هاوبەشی مرۆڤایەتییە. ئەو كارەساتەی لە پاكستان كەوتەوە، جارێكی دیكە كاریگەرییە رووخێنەرەكانی گۆڕانی ئاووهەوای نیشان داین”.

دەشڵێت “پێویستە بە هاریكارییەكی ستراتیجیی بەرەنگاری ئەم جۆرە كارەساتانە ببینەوە. توركیا لەم رووەوە بە ئەركی سەرشانی خۆی هەڵدەستێت. جگە لەو ناوچانەی لە ئاكامی كارەساتەكە زیانیان بەركەوتووە، هەروەها بونیادنانەوەی ئەو ناوچانەی پاكستانیش كە مەترسی ئەوەیان لەسەرە كارەساتی سروشتی لێیان روو بدات، دەبێتە رێگر لە بەردەم ئازارچەشتنی زیاتر”.

ئەردۆغان هیوای خواست كە كۆنفڕانسەكە پاڵپشتیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پاكستان خێراتر بكات و سوپاسی ئەو كەسانەی كرد كە ئەركیان كێشاوە لە رێكخستنی پرۆگرامەكدا.

قوباد تاڵەبانی؛ لەگەڵ شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی، هەڵسەنگاندمان بۆ کارەکانی پێشوو کرد
پێت قوباد تاڵەبانی؛ لەگەڵ شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی، هەڵسەنگاندمان بۆ کارەکانی پێشوو کرد
باران ئاوی بەنداوی دووكانی زیادكردووە؟
دوات باران ئاوی بەنداوی دووكانی زیادكردووە؟
پەیوەنیدر