مەسرور بارزانی: هەژماری من گەڕاندنەوەی دەسەڵاتە بۆ هاووڵاتی



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداریی ڕێژەی 72%ی دەنگدەران لە هەڵبژاردن، دەرخەری ئەوەیە خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕیان بە پڕۆسەی دیموکراسی هەیە و دەشڵێت: هەژماری من گەڕاندنەوەی دەسەڵاتە بۆ هاووڵاتی.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە دەیەمین دیداری مێری بە ناونیشانی (بەرەو حکومڕانی دروست و خۆشگوزارنی) لە هەولێر ڕایگەیاند، بەشداریی ڕێژەی 72%ی دەنگدەران لە هەڵبژاردن، دەرخەری ئەوەیە خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕیان بە پڕۆسەی دیموکراسی هەیە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش زۆرینەی بەدەستهێناوە و هەنگاو دەنێت بۆ كاركردن لەگەڵ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بەشداربن لە حكومەتی داهاتوو.

وتیشی: “دەبووایە پێش دووساڵ ئەو هەڵبژاردنە بکرێت، بەڵام لەبەر هەندێک هۆکاری دیار و پێداگریی هەندێک لایەن هەڵبژاردن دوا خرا، تاوەکوو گەیشتە ئەو حاڵەتەی داوای گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن کرا؛ هەروەها داوای نەهێشتنی کورسیی کۆتاکان کرا، داوای ئەوەش کرا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بکات.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەموو ئەو شتانە وای کرد، ئێمە لە 20ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنمان کرد، بەبەشداری لەسەدا 72ـی خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش ئاماژەیەکی دیارە، کە خەڵکی هەرێمی کوردستان وشیارە و بەدەنگدان بەو لایەنەی، کە متمانەیان پێ هەیە، دیاریان کرد کە چیان دەوێت و وەكو پارتیش ڕاستگۆ دەبین لەسەر ئەو بەڵێنەی بە هاووڵاتیانمان داوە”.

ڕاشیگەیاند، حكومەت هەوڵ دەدات دەرفەتی یەكسان بۆ هەموو هاووڵاتیان دابین بكات و بەدواداچوون دەكەین بۆ داواكاری هاووڵاتیان، چونكە لەم حكومەتە هاووڵاتی سەنتەرە.

وتیشی، “هەژماری من گەڕاندنەوەی دەسەڵاتە بۆ هاووڵاتی، كە خۆی بڕیار لە وەرگرتن و خەرج كردنی مووچەكەی بدات، چونكە هەندێك لایەن مووچەی فەرمانبەران وەك كارتی فشار بەكاردەهێنێت”.

دووپاتیشی كردەوە، كارمان لەسەر ئەوە كردووە هەموو كەسێك خاوەنی هەژماری بانكی خۆی بێت، بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندی هەموو لایەك نەبووە و زۆر لایەن دەیانەوێت مووچە و پارە بەكاربهێنن بۆ فشاری سیاسی، بۆیە دژایەتی هەژماری من دەكەن.

جەختیشی كردەوە، پەیوەندی نێوان هەرێم و عێراق زۆر باشە و هەنگاوی زۆرمان ناوە بۆ ئەوەی نیازی خۆمان بەرامبەر بەغدا نیشان بدەین و خەریكە لەگەڵ بەغدا هاوبەشییەكانمان زیاد دەكەین.

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی تەوتین ڕوونکردنەوەیدا
پێت وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی تەوتین ڕوونکردنەوەیدا
پزشکیان:ژێردەستەی ئەمریکا نابین
دوات پزشکیان:ژێردەستەی ئەمریکا نابین
پەیوەنیدر