سەرکۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئەگەرەکانی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل ئاشکراکرد و دەڵێت”دەتوانین ئاسایشی ئیسرائیل تێکبدەین”.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی تشرینی یەکەم، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند ئەمریکا وانای هەیە و دەتوانێت لە ئێران بدات بەڵام ناتوانێت لە ئێران بمێنێتەوە هەرگیز تەسلیمی ئەمریکا نابین.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئیمان و متمانە هەبێت، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕوانگەیەکی چەپ یان لایەنگری هەبێت بەرامبەر بە وڵاتەکەمان، و بەهیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ فشارێکدا ئێمە ملکەچی ئەمریکا نابین.
پزشکیان جەختیشیکردەوە، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت لێمان بدات، ناتوانێ هێزی گەلی ئێران لەناو ببات، وەک ڕوحوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆچکردو وتویەتی “ئەمریکا دەتوانێت لێمان بدات، بەڵام ناتوانێت لە ئێران بمێنێتەوە”.
سەبارەت بە ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئیسرائیل پزشکیان ڕایگەیاند، ئەگەر قەوارەی ئیسرائیل هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ئێمە بدات، ئێمەش توانای تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکەی و وەڵامدانەوەی بەهێزتر لە وەڵامی پێشوومان هەیە”.
تاران واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانی لە ئیسرائیل کردووە بۆ هێرشکردنە سەر چەند دامەزراوەیەکی سەربازی ئێران لە بەرەبەیانی شەممەی ڕابردوو و زیانی سەربازیی زۆری لێکەوتەوە و بووە هۆی کوژرانی چوار سەربازی هێزەکانی سوپای ئێران.