ئاوات شێخ جەناب لەسەر “هەژماری من” بڕیاریدا



وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، هۆشداری دەدات لە ڕێگری كردن لە تیمەكانی هەژماری من لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆژەی هەژماری من پڕۆژەیەكی سەرتاسەری حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند كراوە و پێویستە وەك خۆی لەسەرجەم پارێزگاكان پەسەندكراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێك لەو بانكانەی تایبەت كراون بۆ جێبەجێ‌ كردنی پڕۆژەكە ڕێگری و ئاستەنگ بۆ كارمەندانی هەژماری من دروست بكات دووچاری لێپرسینەوە دەبێتەوە.

ئمە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ دوو شەممە، لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی ڕایگەیاند، بە بڕیاری یەكێتی پڕۆسەی هەژماری من لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگیراوە.

لە بەرامبەریشدا، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم “پشكی پارتی” لە گشتاندنێكدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان هۆشداری داوە لە ڕێگری كردن لە تیمەكانی هەژماری من و لە نووسراوێكیشدا بۆ سەرۆكایەتی داواكاری گشتی، داوای كردوە سكاڵا لەسەر ئەو بەرپرس و فەرمانبەر و كارمەندانە تۆمار بكرێت، كە ڕێگری لە تیمەكانی هەژماری من دەكەن.

ڕێباز حەملان: ئەوەی بایۆمەتری نەكات مووچەی ڕادەگیرێت
پێت ڕێباز حەملان: ئەوەی بایۆمەتری نەكات مووچەی ڕادەگیرێت
عەلی باپیر لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبۆوە
دوات عەلی باپیر لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبۆوە
پەیوەنیدر