سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبۆوە و دەڵێت”لە هەڵبژاردندا کۆمەڵ بە ئامانج گیرا”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ـی تشرینی یەکەم عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان لەگەڵ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانیی کۆبۆوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوەکانیان بوو.
له دیداره‌كه‌دا باس له ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتیی كرا و، به‌تایبه‌تی شه‌ڕ و وێرانكاریی قه‌واره‌ی زایۆنی به‌رانبه‌ر به فه‌ڵه‌ستین و لوبنان هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كرا.
له ته‌وه‌رێكیدیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باسی عێڕاق و هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرا و، عه‌لی باپیر تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ وبەشدارینەکردنی لە حکومەت و پەرلەمان.
عەلی باپیر ڕایگەیاند، هۆكاری نه‌چوونیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شداری نه‌كردنیان له خولی شه‌شه‌میدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دیزاین كردن و ناهه‌قییه‌ی كه به‌رانبه‌ر ده‌نگده‌ران و به‌شێك له لایه‌نه‌كان كرا، به‌تایبه‌ت به‌ئامانجگرتنی كۆمه‌ڵ له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، كه ئه‌وە خۆی له خۆیدا بێ متمانه كردنی گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی هه‌رێم بوو.