سەعدی پیرە چۆنێتی بەشداریکردنی یەکێتی لە حکومەتی نوێ ئاشکرا دەکات



وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هاوبەش دەچێتە نێو کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەک بەشدار.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی شێوازی بەشداریکردنیان لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، یەکێتی وەک هاوبەش دەچێتە حکومەتەوە نەک بەشدار بێت.

وتیشی: “ئەوە نییە حکومەتەکە هی لایەنێک بێت و یەکێتی بەشداری تێدا بکات، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای هاوبەشی بێت”.

هەر ئەمڕۆ هێمن هەورامی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، شاندێک دروست دەکەین لەسەر بنەمای ئەوەی ئێمە ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە بۆ گفتوگۆ، هەروەها دەرگامان بۆ لایەنەکان کراوەیە.

بەپرسەکەی پارتی وتیشی: “زۆر گرنگە بە گیانێکی کوردستانیانە بۆ یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک پەرلەمان، یەک هێزی پێشمەرگە بتوانین بەرنامەیەک بۆ چوارساڵی ئایندە دابنێین، هەروەها هاوبەشی نیوە ڕێگەمان نەبێت، لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین لەسەر ئەو بەرنامەیەی کە باسمان کردووە”.

بارزانی و حەکیم کۆبوونەوە
پێت بارزانی و حەکیم کۆبوونەوە
وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد
دوات وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد
پەیوەنیدر