هێمن هەورامی دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ: هاوڕێی نیوە ڕێگەمان ناوێت



به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند شاندێک پێک دەهێنین بۆ گفتوگۆدەربارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڤیتۆشیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە و ئەوەشی خستەڕوو کە هاوڕێی نیوە ڕێگەیان ناوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، شاندێک دروست دەکەین لەسەر بنەمای ئەوەی ئێمە ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە بۆ گفتوگۆ، هەروەها دەرگامان بۆ لایەنەکان کراوەیە.

وتیشی: “لە قۆناغی دوای هەڵبژاردن پارتی دیموکراتی کوردستان پابەندە بە دروشمەکانی خۆی ئەویش هێنانەدی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەییە تاوەکو بتوانین پێکەوە خۆڕاگر بین”.

هێمن هەورامی دەڵێت: “بەرنامەیەکمان ڕاگەیاندووە وەکو بەرنامەی پارتی بۆ کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دروشمەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لایەنەکانی دیکەش بەرنامەیان هەبووە بۆیە خاڵی هاوبەش لە نێوان بەرنامەکانمان هەیە، لەبەر ئەوە گرنگە خاڵە هاوبەشەکانمان بدۆزینەوە”.

بەرپرسەکەی پارتی ڕاشیگەیاند، زۆر گرنگە بە گیانێکی کوردستانیانە بۆ یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک پەرلەمان، یەک هێزی پێشمەرگە بتوانین بەرنامەیەک بۆ چوارساڵی ئایندە دابنێین، هەروەها هاوبەشی نیوە ڕێگەمان نەبێت،  لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین لەسەر ئەو بەرنامەیەی کە باسمان کردووە.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا
پێت چوارچێوەی هەماهەنگی لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا
حزبوڵا جێگرەوەی نەسروڵای هەڵبژارد
دوات حزبوڵا جێگرەوەی نەسروڵای هەڵبژارد
پەیوەنیدر