حزبوڵا جێگرەوەی نەسروڵای هەڵبژارد



حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند، ئەمین قاسم، جێگری پێشووی حەسەن نەسروڵای وەک ئەمینداری گشتی حزبەکە هەڵبژارد.

ئەمڕۆ سێشەممە، حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی شورا نەعیم قاسمی بە ئەمینداری گشتی حزبوڵا هەڵبژارد.

حزبوڵا بەڵێنی دا بەردەوام بێت لەسەر کارکردن بۆ بەدیهێنانی بنەما و ئامانجەکانی و بەرزڕاگرتنی “بەیداخی حزب و مقاوەمە تا سەرکەوتن”.

ڕۆژی 27ی ئەیلوولی ڕابردوو حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵا لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر حەشارگەکەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژرا.

دوای چەند ڕۆژێکیش هاشم سەفیەدین، جێگری نەسروڵا کە چاوەڕوان دەکرا ببێتە ئەمینداری حزبوڵا کرایە ئامانجی بۆردومانێکی ئیسرائیل، بەڵام هەواڵی کوژرانی بە شاراوەیی مایەوە تا ڕۆژی 22ی ئەم مانگە کە سوپای ئسیرائیل بە فەرمی کوژرانی پشتڕاستکردەوە، حزبوڵاش ڕۆژی دواتر دانی بە کوژرانی سەفیەدیندا نا.

هێمن هەورامی دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ: هاوڕێی نیوە ڕێگەمان ناوێت
پێت هێمن هەورامی دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ: هاوڕێی نیوە ڕێگەمان ناوێت
لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکرێت
دوات لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکرێت
پەیوەنیدر