ڕووسیا خاركێڤی بۆردوومانكرد



 

لە هێرشێكی مووشەكیی سوپای رووسیادا بۆ سەر ناحیەی شیڤچینكۆڤ سەر بە قەزای كوپیانسكی لە ناوچەی خاركێڤی رۆژهەڵاتی ئۆكراین، كەسێك گیانی لەدەست دا و حەوتی دیكەیش برینداربوون.

جێگری سەرۆكی نووسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكراین، كیریلۆ تیمۆشینكۆ ڕایگەیاند، هێزەكانی رووسیا هێرشی مووشەكییان كردووەتە سەر ناحیەی شیڤچینكۆڤ و مووشەكەكان لە بازاڕی ناحیەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

كیریلۆ تیمۆشینكۆ باسی لەوە كرد كە لە هێرشەكەدا، ژنێكی تەمەن ٦٠ ساڵان گیانی لەدەستداوە و حەوت كەسی دیكەش برینداربوون، تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن بەردەوامن لەسەر كارەكانیان.

جێگری سەرۆكی نووسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكراین، باسی لەوە كرد كە پێشبینی دەكەن هێرشەكە لە رێگەی سیستمی مووشەكیی S-300ەوە ئەنجام درابێت.

سەرۆكی فەرمانگەی سەربازیی ناوچەی خاركێڤ ئۆلیگ سینیگوبۆڤ لە لێدوانێكیدا باسی لەوە كرد لەنێو بریندارەكاندا كچێكی تەمەن ١٣ ساڵان هەیە.

كەشتییەك لە نۆكەندی سوێس چەقی
پێت كەشتییەك لە نۆكەندی سوێس چەقی
شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردووە
دوات شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردووە
پەیوەنیدر