نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم: عێراق به‌دوور بێت لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە



نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم کۆبوونەوە و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاووتوێکرد.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر لەگەڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراقى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كرد، عەممار حه‌كيم، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و، لەباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كەش‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
ئەوەش هاتووە: هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر‌ گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێرـ به‌غدا كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته‌ هۆى پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگيريى زياترى عێراق.

بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا‌ كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراقيان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵاتدا، به‌ پێويست له‌ قه‌ڵه‌م دا.
هاوکات هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ن ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌ نه‌گلێت و له‌ لێكه‌وته‌كانى به‌دوور بێت.

کەشناسێک کاتی بارانبارینی بە لێزمەی ئاشکرا کرد
پێت کەشناسێک کاتی بارانبارینی بە لێزمەی ئاشکرا کرد
وەزیری دارایی دەربارەی “هەژماری من” هۆشداری دەداتە بانکەکانی سلێمانی
دوات وەزیری دارایی دەربارەی “هەژماری من” هۆشداری دەداتە بانکەکانی سلێمانی
پەیوەنیدر