سایلۆی سلێمانی سەرجەم ئەو جوتیارانە ئاگاداردەکاتەوە کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆکەیان کردووە و داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سایلۆی سلێمانی تیایدا هاتووە، “ئەمڕۆ سێشەممە لە پسوڵەی هەزار و 417 تا هەزار و 473 پارەیان دەدرێت و دەبێت سەردانی هۆبەی ژمێریاریی سایلۆ بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەو بڕە پارەی بەسەر جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت حەوتەم بەشە و بڕەکەی 20 ملیار دینارە”.