ئەمڕۆ جارێکی تر پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی داگیرکراوی کورد و تورکمان لە کەرکوک کۆدەبێتەوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی هەرسێ پڕۆژە یاسای تایبەت بە كوردو شیعەو سوننە کۆدەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد: “ئەمڕۆ پشت بەخوا كۆتایی بە (تەعریب)ی 50 ساڵی ڕابردووی بەعس دەهێنین و زەوییە داگیرکراوەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان و دەگێڕینەوە باوەشی گەلەكەمان”.

عەریب ئەحمەد، ئەوەشی باسکرد، ئەم پڕۆژەیاسایە پڕۆژەی یەکێتی نیشتیمانییە و بەشێک بوو لە ڕێککەوتنی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە کابینەی حکومەتەکەی (محەمەد شیاع سوودانی) و مومكین نیەو نابێت سازش بكرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر سێ برگە بدرێت یەکێک لەوانە هەڵوەسانەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی شورای بەعسی ڕووخاو بوو، بەڵام بەهۆی نارەزایەتی و ناکۆکی نێوان لایەنەکان دانیشتنەکە دواخراو بڕیارە سبەینی دەنگی لەسەر بدرێت.

گوژمەی پێویست بۆ چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی خەرج دەكرێت 
پێت گوژمەی پێویست بۆ چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی خەرج دەكرێت 
عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر
دوات عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر
پەیوەنیدر