ئیسڕائیل لە ئاسمانی وڵاتێكی دیكەوە هێرشی كردۆتە سەر ئێران



وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕایگەیاند، كه‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕاگرتنی ده‌سدرێژیی زایۆنیسته‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و لوبنان و ئاشكراشی كرد، ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی پێشێلكردوه‌ كاتێك هێرشی كردۆته ‌سه‌ر ئێران.

باسم عه‌وادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “حكومه‌تی عێراق به‌دوای هه‌نگاوه‌كانی به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری عێراقدا ده‌گه‌ڕێت، عێراق ده‌ستبه‌رداری به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا نابێت”.

وتیشی، “عێراق درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌دات بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی زایۆنیه‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و لوبنان، هه‌روه‌ها ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانمانه‌ و حكومه‌تیش هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ڕاگرتنی شه‌ڕ چڕ ده‌كاته‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، كه‌ به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە ئه‌نجامدرا، باسم عه‌وادی ئاشكرایكرد‌، “به‌كارهێنانی ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران تاوانێكی گه‌وره‌یه‌”.

جەختیشی كردۆتەوە، “حكومه‌تی عێراق سه‌ركه‌وتو بوو له‌ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌هه‌مانكاتیشدا كۆریای باشوور له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا سیسته‌می سه‌ربازی پێشكه‌وتوومان بۆ دابین ده‌كات”.

 

ئومێد سەباح ڕوونكردنەوە لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدات
پێت ئومێد سەباح ڕوونكردنەوە لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدات
فەرمانبەران لەنێوان بەرداشی “هەژماری من” و “تەوتین”ی مووچە
دوات فەرمانبەران لەنێوان بەرداشی “هەژماری من” و “تەوتین”ی مووچە
پەیوەنیدر