لە هەڵمەتێكی پاككردنەوەدا لە ناوچەی شەمێران لەنزیک بەنداوی دەربەندیخان نزیکەی (١٥٠) کیسە و گوێنی زبڵ و خاشاک کۆکرایەوە.
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان و ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاو لەکارێکی هاوبەشدا و بەبەشداری قوتابخانەی بیردۆز، گروپی پاسکیل سواری و تیمی غەواسی دەربەندیخان و نزیکەی (٥٠) خۆبەخش لە دەربەندیخان و سلێمانی و عەربەت لە(٢٥/١٠/٢٠٢٤)، هەڵسان بەئەنجامدانی هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچەی شەمێران لەنزیک بەنداوی دەربەندیخان.
ڕاشیگەیاندووە، لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی (١٥٠) کیسە و گوێنی زبڵ و خاشاک کۆکرایەوە. ژینگەی ناوچەکە لەپاشماوەی پلاستیکی و پیسییەکان پاککرایەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، ئامانجی هەڵمەتەکە لابردنی پلاستیک و پاشماوەی ڕەقە، کە ئەو ناوچەیەی داپۆشیوە، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پاکتر بۆ مرۆڤ و ماسی و باڵندە و مێروو و گیانلەبەرە کێوییەکانی تر دەستەبەربکرێت.