پەڵە دەدات و 10 ڕۆژ باران دەبارێت



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بارانی پەڵە دەرکەوتووە و مزگێنیەکی خۆش دەدەمە جوتیاران و دەشڵێت: بارانێكی باش ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەکۆتایی مانگ بەولاوە بەتایبەت مەودای ١٠ ڕۆژی سەرەتاکانی مانگی 11 بارانێکی زۆر و مەودا درێژخایەن لەسەرتاسەری وڵات دەبارێ هەرلەنێوان ئەو کاتەنەدا بارانی پەڵەش هەیە لایەنی کەم لەزۆرینەی هەرە زۆری ناوچه، ئەگەری پەڵەدان هەیه.

وتیشی، “ئەمساڵ بەنسبەت چەند ساڵی پێشتر زووتر لەمانگی 11 پەڵەی دەدات، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، کە ئەمساڵ بارانی پەڵه بەگشتی لەناو مانگی 11دا دەبێت و گەر پەڵە كەمێك دواشبكەوێ‌ و گۆڕانکاری ڕووبدات تەنیا لەهەندێ شوێنی خۆرئاوای سنوری هەولێر وەک دەشتی مەخمور و هەندێ شوێنی گەرمیان بەتایبەت باشووری ده بێت”.

ڕوونیشی كردەوە، لەو ناوچانەش لەکاتی ئاسایی خۆی و بەتایبەت لەم مەودای مانگی 11دا پەڵە دەدات و دواناكەوێت.

 

چۆن خۆت لە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ دەپارێزیت؟
پێت چۆن خۆت لە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ دەپارێزیت؟
لیستی مووچە درایە دارایی عێراق
دوات لیستی مووچە درایە دارایی عێراق
پەیوەنیدر