ئێوارەی ئەمرۆ لیستی مووچەی مانگی ١٠ درایە درایی عێراق و دوای وردبینی بەغدا پارەی مووچە ڕەوانە دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ میدیای سەر بە یەکێتی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی موچەخۆرانی بە ئەلیکترۆنی و کاغەز رادەستی بەغداد کرد.
بەپێی هەواڵەکە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ راگەیاندووە، دوای چارەسەرکردنی کێشە ھونەرییەکانی لیستی موچەی موچەخۆران، رۆژی یەکشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی بە ئەلیکترۆنی رادەستی بەغداد کردووە، ئەمڕۆش نوێنەری وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی موچەکەی بە کاغەز رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە.
تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ کۆتاییهاتنی مانگی 10 و هێشتا مووچەی مانگی 10 دابەشنەکراوە، هاوکات بەهۆی ئەو گرفتە تەکنیکیانەی کە هەبوون لە لیستی مووچەدا و بەھۆی ئەو گرفتانەی لە لیست و ناوی مووچەخۆراندا هەبوو ناردنی لیستی مووچە دواکەوت و پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و دوای وردبینی پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە بنێرێت.