خەمیس خەنجەر دەستی لە پارتی سیادە کێشایەوە



پارتی سیادە دەستلەکارکێشانەوەی خەمیس خەنجەری بڵاوکردەوە و کۆمسیۆنیش پەسەندیکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی سیادە بە نووسراوێک دەستلەکارکێشانەوەی خەمیس خەنجەر لە سەرۆکایەتیی حزبەکەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە هەبوو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

عەلی سەیفەدین سەعدون ئەمینداری گشتی حزبەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاماژەیەک بۆ نامەی ژمارە 2553ی ئێوە لە 27ی تشرینی یەکەمی 2024 کە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی خەمیس فەرحان عەلی لەخۆدەگرێت (خەمیس ئەل خەنجەر)، نامەی ژمارە 286تان لە 31ی ئازاری 2024، و نامەی دەستەی لێپرسینەوەی نیشتمانی لە 7ی ئایاری 2024، تکایە پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بکەن، لەنێویاندا کۆمیسیۆنی نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری، بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەینەوە لە دەستلەکارکێشانەوەکە.

خەمیس خەنجەر، بازرگان و سیاسەتمەدارێکی عەرەبی سوننەیە، خاوەنی گروپێک کۆمپانیا و پرۆژەى بازرگانییە و ساڵی 1954 لە فەلوجە لە دایکبووە.
خەمیس خەنجەر لە 26ی تشرینی یەکەمی 2015، لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە یاسای تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا و دەستیش بەسەر سامانەکەیدا گیرا.

لیستی مووچە درایە دارایی عێراق
پێت لیستی مووچە درایە دارایی عێراق
مەدرید ناچێتە پاریس و ڤینیسیۆس باڵۆن دۆر وەرناگرێت
دوات مەدرید ناچێتە پاریس و ڤینیسیۆس باڵۆن دۆر وەرناگرێت
پەیوەنیدر