سبەی جارێکیتر پەرلەمانی عێڕاق کۆدەبێتەوە



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی شورای بەعسی ڕووخاوی ئاشکرا کرد و دەڵێت”مومکین نییە و نابێت سازس بکرێت”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بڵاویکردەوە،سبەی ڕۆژی سێ شەممە (١٠/٢٩) دیسانەوە دیاری كرا بۆ تێپەڕاندنی هەرسێ پڕۆژە یاسای تایبەت بە كوردو شیعەو سونە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ پشت بەخوا كۆتایی بە (تعریب)ی ٥٠ساڵی ڕابردووی بەعس دەهێنین و زەوییە داگیرکراوەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان و دەگێڕینەوە باوەشی گەلەكەمان.

عەریب ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پڕۆژەیاسایە پڕۆژەی یەکێتی نیشتیمانییە و بەشێک بوو لە ڕێککەوتنی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە کابینەی حکومەتەکەی بەڕێز (محەمەد شیاع سوودانی) و مومكین نیەو نابێت سازش بكرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاربوو دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر سێ برگە بدرێت یەکیک لەوانە هەڵوەسانەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی شورای بەعسی ڕووخاو بوو، بەڵام بەهۆی نارەزایەتی و ناکۆکی نێوان لایەنەکان دانیشتنەکە دواخراو بڕیارە سبەینی دەنگی لەسەر بدرێت.

مەدرید ناچێتە پاریس و ڤینیسیۆس باڵۆن دۆر وەرناگرێت
پێت مەدرید ناچێتە پاریس و ڤینیسیۆس باڵۆن دۆر وەرناگرێت
ئەمشەو خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەشدەکرێت
دوات ئەمشەو خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەشدەکرێت
پەیوەنیدر