سەرکردەی دوو حزبی ئیسلامی لە سلێمانی کۆبوونەوە و پێشهاتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و داهاتوویان لە کایەی سیاسی هەرێم تاوتوێ کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 28ـی تشرینی یەکەم سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان کۆبوونەوە.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و شەڕی غەززە و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا.
لەسەرەتادا هەردوولا هاورابوون كە بارودۆخ و رەوشی ناوچەكە لە گۆرانكاری خێرادایە و دەبێت بەرپرسیارانە بروانینە دۆخەكە و رەوشی موسڵمانانی غەززە دەبینین كە رۆژانە دەیان و سەدان شەهید و بریندار هەیە و رژێمی زایۆنی زۆر بێ رەحمانە كاولكاری ئەنجامدەدات، وڵاتانی نێودەوڵەتیش بە بێ دەنگی بەدیار ئەم دەستدرێژیانەوە رۆڵی تەماشاكار دەبینن.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەرئەنجامەكانی گفتوگۆی پێویست لە بارەیەوە كرا.