دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وادەی ناردنی بڕە پارەی ماوەی گەنمی جوتیاران ئاشکرا دەکەن و دەڵێت”تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە”.
کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی سەر بە یەکێتی ڕاگەیاندووە، فراکسیۆنی یەکێتیی هەوڵێ جددی داوە کە پارەی گەنمی جوتیارن بە زووی رەوانەی هەرێمی بکرێت و بەسەر جوتیاران دا دابەش بکرێت.
هاوکات غەریب ئەحمەد پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندووە، هەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانیی عیراق بەڵێنیان داوە بەر لە كۆتایی ئەم مانگە بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ جوتیاران رەوانە بکەن.
وتیشی88″ ملیار دینار دەمێنێت، کە پێشبینی دەكرێت بەر لە دەستپێكردنی وەرزی چاندنی دەغڵودانی ئەمساڵ ئەوەش رەوانە بكرێت.”
جێی باسە ئەمساڵ نزیكەی 700 هەزار تۆن گەنم بە چەند قۆناغێک لە جوتیارانی هەرێم وەرگیرا، لە بەرامبەردا پێویستە بەغدا 500 ملیار دینار بۆ شایستەی جوتیارانی هەرێم بنێرێت، بەڵام دوای نزیكەی چوار مانگ تەنیا 212 ملیار بە چەند قۆناغێك نێردراوە و هێشتا 288 ملیار دینار ماوە بنێردرێت.