بڕیارێکی نوێ دەربارەی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا درا



وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆکان ڕادەسپێرێت بە دەرکردنى فەرمانى زانکۆیى بۆ دەست بەکاربوونى مامۆستایانى وانەبێژ بە شێوەى گرێبەست

لە گشتاندنێکدا کە واژۆی ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاڕاستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، زانکۆکان راسپێدراوە بە دەرکردنی فەرمان بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژان.

لە نووسراوەکەی وەزیری خوێندنی باڵادا هاتووە: “تیایدا هاتووە دوا بەدواى فەرمانى وەزاریمان ژمارە (٢٣٦٧) لە ڕێکەوتى (٦/ ١٠/ ٢٠٢٤) سەبارەت بە دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتمان بە شێوەى گرێبەست، بڕیاردرا بە: (ڕاسپاردنى زانکۆکان، بەدەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربون بۆ وانەبێژانى دامەزراو بەشێوەى گرێبەست لەسەر میلاکى زانکۆکانتان لە ڕێکەوتى (٢٨/ ١٠/ ٢٠٢٤)”.

ئەمەش دەقی نووسراوەکەیە:

دەزگای شەهیدانی عێراق: شەهیدی پێشمەرگەی ناوچە جێناکۆکەکان تۆمار دەکەین
پێت دەزگای شەهیدانی عێراق: شەهیدی پێشمەرگەی ناوچە جێناکۆکەکان تۆمار دەکەین
شارەوانی 31 پارچە زەوی نایاب لە سنووری سلێمانی دەفرۆشێت
دوات شارەوانی 31 پارچە زەوی نایاب لە سنووری سلێمانی دەفرۆشێت
پەیوەنیدر