سەباح هەورامی: هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەرخاتری پارە دەوام بەجێبهێڵێت



بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دەکات بەرامبەر هەر پزیشکێک کە بە هۆی دواکەوتنت مووچەوە نەچێتەوە بۆ دەوام.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، “هەر کەسێک دەوام بەجێبهێڵێت کاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دەبێت و ئێمە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر، ئەو پزیشکانەش کە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر دەتوانن بچن لە دادگای ئیداریی سکاڵامان لەسەر تۆمار بکەن و بڵێن د. سەباح غیابی داوین”.

وتیشی: “ناکرێت پزیشکێک کاتژمێر 12ی شەو خەریکی چات و فەیسبووک بێت و بڕیار بدات نەخۆشخانەکانمان بەجێبهێڵێت و خەڵکی هەژاریش کە ناتوانێت بچێتە نەخۆشخانە و نۆرینگە تایبەتەکان نەتوانێت چارەسەر وەربگرێت”.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “ئەمجارە هەر پزیشکێک لە کاتی نەبوونی مووچە یان بە هەر بیانوویەک دەوامی ئەو نەخۆشخانانە بەجێبهێڵێت کە بە بێ بەرامبەر نەخۆش دەبینن و بچن لە نەخۆشخانەی تایبەت بە پارە کار بکەن، ڕێکاری زۆر توندیان بەرامبەر دەکەین”.

سەباح هەورامی وتیشی: “هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەر خاتری پارە دەوام و چارەسەرکردنی نەخۆش بەجێبهێڵێت، بایکۆت بۆ فەرمانبەرەی فەرمانگەیەکی دیکە ئاسایی بێت لای تەندروستی ئاسایی نییە، چونکە لای ئێمە خەڵک دەمرێت”.

جەختیشیکردەوە کە ئەگەر “یەک نەخۆش بە هۆی بەجێهێشتنی پزیشکەوە بمرێت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەم”.

بڕیار رەشید: رەزامەندیمان وەرگرت بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە سلێمانی
پێت بڕیار رەشید: رەزامەندیمان وەرگرت بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە سلێمانی
بەغداد بڕە پارەیەکی تر بۆ جووتیارانی هەرێم دەنێرێت
دوات بەغداد بڕە پارەیەکی تر بۆ جووتیارانی هەرێم دەنێرێت
پەیوەنیدر