عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی لە دژی ئیسرائیل گەیاندە ئەنجومەنی ئاسایش



حکومەتی عێراق لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، یاداشتێکی ناڕەزایی لە دژی ئیسرائیل ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و تێیدا پێشێلکارییەکەی قەوارەی زایۆنی ئیدانە کرد کە ئاسمان و سەروەری عێراقیان پێشێلکردووە بۆهێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕوونیشیکردەوە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، وەزارەتی دەرەوەی راسپاردووە سەبارەت بە پێشێلکارییەکەی ئیسرائیل پەیوەندی بە ئەمریکاوە بکات، چونکە بە پێی ڕێککەوتنی ستراتیژی دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندبێت بە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عیراقەوە.

عەوادی ڕاشیگەیاند، عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی ڕێنادات ئاسمان و خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت، بە تایبەتیش وڵاتانی دروسێ.

ئەم هەڵوێستەی عێراق دوای هێرشەکەی شەممەی ڕابردوو دێت کە تێیدا ئیسرائیل بە دەیان فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە هێرشی کردە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران و تارانیش ڕایگەیاند چوار سەربازیان لە ئاکامی هێرشەکاندا کوژراون.

 

سەرچاوەیەک: لیستی مووچەی مانگی 10 بە سیدی و کاغەز ئامادەیە
پێت سەرچاوەیەک: لیستی مووچەی مانگی 10 بە سیدی و کاغەز ئامادەیە
“ئێکس” هەژمارە عیبرییەکەی خامنەئی ڕاگرت
دوات “ئێکس” هەژمارە عیبرییەکەی خامنەئی ڕاگرت
پەیوەنیدر