سەرچاوەیەک: لیستی مووچەی مانگی 10 بە سیدی و کاغەز ئامادەیە



وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی 10ی بە سیدی و کاغەزی مۆرکراو ئامادە کردووە، چاوەڕوانی رەزامەندین بۆ ئەوەی شاندی تەکنیکی لیستەکە بەرن بۆ بەغدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵک” ڕایگەیاند: “ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە له وەزارەتی دارایی کار بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 کرا و شەوی ڕابردوو لیستەکە تەواو ئامادە کراوە.”

بەپێی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، “لیستەکه بە سیدی و کاغەز ئامادە كراوە و مۆر و واژۆشی لەسەر کراوە”.

جەختی لەوەشکردوەتەوە: “ئەگەر ئەمڕۆ دووشەممە ڕەزامەندی بدرێت، ئەوا هەر ئەمڕۆ شاندی تەکنیکی دارایی دەچنە بەغدا و لیستەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی عێراق”.

بەپێی رێکارەکان کاتێک لیستی مووچە دەنێردرێتە بەغدا، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی دارایی فیدراڵ وردبینی دەست پێدەکات.

پێشتر نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو: “مووچەی مانگی 10 دوای وردبینی، بێ كێشە دەنێردرێت، چونكە تەرخانكراوی دارایی هەیە و تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو سێ مووچەیەی ماون دەدرێن”.

“بەرەی مقاوەمە”: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل
پێت “بەرەی مقاوەمە”: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل
عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی لە دژی ئیسرائیل گەیاندە ئەنجومەنی ئاسایش
دوات عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی لە دژی ئیسرائیل گەیاندە ئەنجومەنی ئاسایش
پەیوەنیدر