ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست لە شارەکانی هەرێم دابەش دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
پێشتر کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاندبوو، بۆ مووچە مانگێکی مامۆستایانی گرێبەست کە ژمارەیان زیاتر لە 37 هەزارە، 18 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.