“ئێکس” هەژمارە عیبرییەکەی خامنەئی ڕاگرت



دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” هەژمارە نوێکەی عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی ڕاگرت کە بە زمانی عیبری کردییەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەژمارە فەرمییەکەی عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای ئێرانی ڕاگرت کە دوێنێ بە زمانی عیبری کردییەوە و لەسەری نووسراوە کە ڕێساکانی پێشێلکردووە، بێ ئەوەی پێشێلکارییەکان ڕوونبکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەتدپرێس ڕایگەیاند، سەبارەت بە هۆکاری داخستنی هەژمارەکەی خامنەئی داوای ڕوونکردنەوەیان لە پلاتفۆرمی ئێکس کردووە، بەڵام وەڵامی نەداونەتەوە.

ئەم هەنگاوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” کە سەرمایەداری ئەمریکی ئیلۆن ماسک، خاوەندارێتی دەکات، دوای ئەو هێرشە هات ک ڕۆژی شەممە ئیسرائیل کردییە سەر ئێران.

دوێنێش خامەنئی لە وتارێکدا ڕایگەیاند، پێویست ناکات هێرشەکە نە گەورە بکرێت و نە لە بایەخیشی کەم بکرێتەوە، دواتریش هەژمارێکی بە زمانی عیبری کردەوە و لە یەکەم پەیامیشیدا بە زمانی عیبری نووسیبووی “بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان”.

 

عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی لە دژی ئیسرائیل گەیاندە ئەنجومەنی ئاسایش
پێت عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی لە دژی ئیسرائیل گەیاندە ئەنجومەنی ئاسایش
نرخی نەوت سێ دۆلار دابەزی
دوات نرخی نەوت سێ دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر